له ئێران 26 حاڵه‌تى تووشبووی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن تۆماركراون و ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تى گومانلێكراویش هه‌ن، به‌رپرسانى ته‌ندروستىی وڵاته‌كە هۆشداریی ده‌ده‌ن كه حاڵه‌ته‌كانى توشبوون به‌و گۆڕاوە له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
محه‌مه‌دمه‌هدى گویا، بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییە گواستراوەکان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ئێران له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا 26 حاڵه‌تى تووشبوون بە گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له وڵاته‌كه‌یان تۆماركراوه و ژماره‌ى تووشبووانیش له به‌رزبوونه‌وه‌دان.
وتیشی، 12 حاڵه‌تى دیكه‌ى گومان‌لێكراو به گۆڕاوە نوێكه هه‌ن و لێکۆڵینەوەی تێدا ده‌كه‌ن و دواتر ئه‌نجامه‌كانى بۆ ڕایگشتى ئاشكراده‌كه‌ن.
بەرپرسە تەندروستییەكە ئاشكرایكرد، ته‌واوى حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون به گۆڕاوە نوێكە له‌نێو دوو بنه‌ماڵه‌دان، كه له تاران و خۆراسان ده‌ستنیشانكراون.
هۆشداریی ئه‌وه‌شی داوه، كه له پارێزگاكانى بوشه‌هر، سیستان و بەلوچستان و خوزستان مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن هه‌یه، داواشده‌كات، ئەو کەسانەی کە سێ مانگ بەسەر بەکارھێنانی ژەمی دووەمی ڤاکسینەکەیاندا تێپەڕیوە، ژەمی سێیەم وەربگرن.