هەواڵێکی پزیشکیی دڵخۆشکەر.. ڤاکسینی شێرپەنجە نزیکە

کۆمپانیایەکی بەناوبانگی دەرمانسازیی ئەمریکی رایگەیاند، رەنگە تا کۆتایی ئەم دەیەیە ڤاکسینی دژی نەخۆشییە کوشندەکان بەردەستبن، ئەمەش هەنگاوێکە کە ژیانی ملیۆنان کەس دەپارێزێت.

بەپێی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، رەنگە ڤاکسینە بەڵێندراوەکان ئامادەبن بۆ کوتان دژی نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک، شێرپەنجە و تێکچوونی سیستمی دڵ و بەرگریی لەش.

بواری پزیشکی پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە لە هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدانی ڤاکسین دژی ئەم نەخۆشییانە، هاوکات شارەزایان دەڵێن، زانایان سوودیان لە “تاقیکردنەوەی کۆرۆنا” وەرگرتووە، بۆیە لە ماوەی 12 بۆ 18 مانگدا ئەو کارەیان بە ئەنجامگەیاند کە لە بارودۆخێکی ئاساییدا پێویستی بە 15 ساڵ دەبوو .

پۆڵ بێرتۆن، سەرۆکی پزیشکانی مۆدێرنا رایگەیاند، پێشبینی دەکات ئەم چارەسەرە شۆڕشگێڕانە لە پێنج ساڵ زیاتر نەخایەنێت ئامادەبن.

بێرتۆن دەڵێت، “دەتوانین ئەو ڤاکسینە پەرەپێبدەین، وە زۆر کاریگەر دەبێت، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی ژیانی سەدان هەزار کەس، رەنگە ملیۆنان کەس”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیاکە بەرەو پێشەوە دەچێت لە پەرەپێدانی ڤاکسینی تایبەت بە ئامانجی چارەسەرکردنی وەرەمی شێرپەنجەیی جۆراوجۆر لە سەرانسەری جیهاندا.

باسی لەوەش کرد کە هەندێک جۆری هەوکردن کە کاریگەرییان لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان هەیە لەوانەیە سوود لە ڤاکسینەکە وەربگرێت، بۆ ئەوەی خەڵک خۆیان لە تووشبوون بە ئەنفلۆنزا و هەوکردنی زیانبەخشی تر بەدوور بگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد کە پەرەپێدانی چارەسەرەکان لەسەر بنەمای ئەوەی بە “RNA” ناسراوە، رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشییانەی کە تا ئەمڕۆش چارەسەر ناکرێن.

بابەتی پێشتر

 کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی دواتر

20 ساڵ بەسەر ئازادکردنی عێراق تێدەپەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share