عەلی سیستانی خۆی لە دۆسیەی ڕوحوڵازەم بێبەری کردووە

دوای ئەوەی ڕوحوڵازەم، ڕۆژنامەنووسی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و خاوەنی کەناڵی تێلگرامی ئامەد نیوز، سەردانی عێراقیکرد و لە فڕۆکەخانەی بەغداد دەستگیرکرا، وابڵاوکرایەوە کە بۆ دییداری عەلی سیستانی سەردانی عێراقی کردووە.

بە پێی هەواڵێکی سایتی شفنا، کە گرنگی بە هەواڵی کەسایەتییە ئاینییەکانی شیعە دەدات، عەلی سیستانی، ڕابەری زۆرینەی شیعەکانی عێراق لە نوسراوێکدا ڕەتیکردووەتەوە کە لەسەر داوای ئەوان ڕوحوڵازەم سەردانی عێراقی کردبێت.

بەپێی هەواڵی سایتەکە نوسینگەی سیستانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە سیستانی هیچ ڕۆڵێکی لە دەستگیرکردنی ڕوحوڵازەمدا نەبووە.

پێشتر و لە کاتی دەستگیرکردنی ڕوحوڵازەم، لە فڕۆکەخانەی بەغداد ساڵی ڕابردوو، هاوسەرەکەی زەم بۆ کەناڵی بی بی سی بەریتانی ئاشکرایکردبوو کە ڕوحوڵا بۆ بینینی عەلی سیستانی سەردانی بەغدادی کردووە و پاشان ویستویەتی لەوێوە سەردانی شاری نەجەف بکات.

بە وتەی کەسە نزیکەکانی، ڕوحوڵازەم ویستوویەتی سەردانی عەلی سیستانی بکات و لەبارەی پڕۆژەیەکی میدیای گەورەوە وەک دروستکردنی تەلەڤزیۆنێک لەگەڵ ئەو کەسایەتییە کاریگەرەی شیعەکان گفوگۆبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆسیەی خاشقچی… پەیامنێرانی بێسنوور ڕەخنە لە زاڵبوونی سیاسی بەسەر دادگای تورکیا دەگرێت

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور سەرکۆنەی زاڵبوون و کاریگەریی سیاسی بەسەر سیستمی دادوەریی تورکیادا دەگرێت، ئەمە لەکاتێکدایە  دانیشتنێکی نوێی دادگای…
Total
0
Share