رەنگە نەخۆشیی زەهایمەر لە رێگەی چاندنی ئەندامەکانی جەستەوە بگوازرێتەوە

توێژینەوەیەکی کەنەدی ئاشکرایکردووە، بەهۆی ئەوەی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ جیناتەکان هەڵدەگرن، دەکرێت نەخۆشیی زەهایمەر لە رێگەی چاندنی ئەندامەکانەوە بگوازرێتەوە لە کەسێکەوە بۆ یەکێکی دیکە و داوای ئەنجامدانی پشکنینی خوێن و شانە و ئەندامەکان دەکەن بەر لە گواستنەوە.

توێژەران لێکۆڵینەوەیان لە حاڵەتەکانی کۆمەڵێک مشک کردووە کە خانە بنەڕەتییەکانیان لە مۆخی ئێسکی گروپێک وەرگرتووە کە نەخۆشیی زەهایمەری خێزانییان هەیە، لە ئەنجامی گۆڕانی تاکە جینێکەوە دروست دەبێت کە لە رێگەی بۆماوەییەوە دەگوازرێتەوە.

ئەو نەخۆشانەی کە زەهایمەرەیان هەیە هەڵگری گۆڕانکارییەکن لە جینی پڕۆتینی ئامیلۆید (APP) کە دەکرێت ببێتە هۆی تێکچوونی مێشک.

توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری Stem Cell Reports بڵاوکراوەتەوە، “بۆ یەکەمجار” دەریخستووە کە ئەم پرۆسەیە لە دەرەوەی سیستەمی دەماری ناوەندی دەستپێدەکات و دواتر دەچێتە مێشک، لەوێش دەبێتە هۆی دابەزینی توانای مەعریفی پەیوەست بە نەخۆشی زەهایمەر.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە مشکەکان لە تەمەنی 6 مانگیدا نیشانەکانی دابەزینی توانای زانینیان تێدادەرکەوتووە.

چەند بەڵگەیەک هەیە ئەوە ئاشکرادەکەن، لانیکەم 5 کەس بەهۆی چارەسەری هۆرمۆنییەوە، کە “ئێستا قەدەغەکراوە” و پرۆتینی سامەوە کە لە جەستەی کەسانی نەخۆشەوە وەرگیراوە، تووشی زەهایمەر بوون.

توێژەران داوایانکردووە پشکنینی خوێن و شانەکان و ئەندامەکانی جەستە بۆ نیشانەکانی نەخۆشی زەهایمەر بکرێت بۆ ئەوەی ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشییەکە نەهێڵرێت.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا هەمان کاریگەری کە لەسەر مشکەکان روویداوە لە مرۆڤدا روودەدات یاخود نا.

 

 

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن ناوی لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

يەکێتی لیستی کاندیدەکانی پێشکەشی کۆمسیۆن کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوودەكانی سیری ڕەش بزانە

ڕۆژانە بەشێكمان سیری سپی لە ژەمەكانی خواردندا بەكاردەهێنین و دڵنیاین بۆ تەندروستی بەسوودە، بەڵام سیری ڕەش سوودی زیاترە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لەبارەی ئەو كەسەی دوای ڤاكسین توشی ئیفلیجی بووە، ڕاپۆرتی داوە بە بەغداد

دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەیەکی زانستیی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون…
Total
0
Share