لە ڕۆژێکدا دوو شوانی کورد بە تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستدا

دوێنێ لە پێنجوێن مینێک بە شوانێکدا تەقیەوە

لە ماوەی تەنها یەك ڕۆژدا دوو هاوڵاتیی کورد لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ‏بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لەدەستداوە.‏

دوێنێ منداڵێک لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە ناوچە سنوورییەکانی شاری دێهلۆڕان ‏سەر بە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیلەدەستدا.‏

هەر دوێنێ لە سنووری قەزای پێنجوێن، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە شوانێکی دیكەی كورد ‏گیانیلەدەستدا.‏

بەپێی زانیاریی ڕاگەیەندراو، ئەو شوانەی لە شاری دێهلۆران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ‏گیانیلەدەستداوە، منداڵ بووە و تەمەنی تەنها 10 ساڵ بووە، ئەندامی ئەو خێزانانە بووە کە ‏کۆچ دەکەن بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان.‏

هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری مین – سلێمانی لەبارەی ڕووداوەكەی ‏باشووری كوردستانەوە ڕایگەیاندووە، ئێوارەی دوێنێ بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لە ‏سنووری پێنجوێن شوانێک گیانیلەدەستداوە.‏

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین، ئەو کەسەی مینەکەی پێدا ‏تەقیوەتەوە ناوی “ئیبراهیم عەبدوڵا”یە و تەمەنی 39 ساڵە و خەڵکی شاری سەقزی ‏ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵام بەهۆی نەشارەزایی لە جوگرافیای ناوچەکە چووەتە ئەو ‏شوێنە.‏

بابەتی پێشتر

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى: هیچ شه‌ڕكه‌رێكى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ عێراق نه‌ماون

بابەتی دواتر

سێ بومەلەرزە گەرمیانیان هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share