سێ کرێکار لە کاتی کارکردن لە هەولێر کارەبا دەیانگرێت

لە کاتی کارکردن لە هەولێر سێ کرێکار تەزووی کارەبا دەیانگرێت و دووانیان بریندار دەبن و یەکێکیشیان گیانلەدەستدەدات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر لەناو بینای ئەنجومەنی وەزیران سێ کرێکار لەکاتی تێکردنی سەقفی هۆڵێک لەناو بیناکە تەزووی کارەبا دەیانگرێت و یەکێکیان گیانلەدەستدەدات و دووانیشیان برینداردەبن کە یەکێکیان باری تەندروستی ناجێگیرە.

ئەو کرێکارەی کە گیانیلەدەستداوە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە و دانیشتووی هەریرە.

ئامارەکانی سەندیکای کرێکاران ئاماژە بەوە دەکەن کە بەم کرێکارەی ئەمڕۆوە لەم ساڵدا هەشت کرێکار گیانیانلەدەستداوە و 14 کرێکاری تریش لە کاتی کارکردن برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی: تاوەکو ئەمڕۆ 273 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئەمڕۆ 273 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی…
Total
0
Share