سێ بومەلەرزە گەرمیانیان هەژاند

شەوی ڕابردوو سێ بومەلەرزە لە نێوان قەزاكانی کفری و کەلار ڕوویاندا، بەهێزترینیان ‏‏3.8 پلەی ڕێختەر بووە.‏

بەپێی نەخشەکانی چاودێریکردنی بومەلەرزە، لە نزیک گوندی کوڵەجۆ، کاتژمێر 11:23 ‏خولەكی شەوی ڕابردوو بومەلەرزە ڕوویداوە و پلەکەی 3.8 بووە.‏

بەرەبەیانی ئەمڕۆش لە نزیک ناوچەی “ساڵح ئاغا” لە نزیک کەلار کاتژمێر 3:25 ‏خولەک بومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.9 ڕوویداوە.‏

هاوکات وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3 ‏پلەی رێختەر باشووری ڕۆژئاوای قەزای کفریی هەژاندووە.‏

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراقدا ئاشکراکراوە “ئەمڕۆ ‏بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3 پلەی رێختەر لە دووریی 34 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای ‏قەزای کفری، تۆمار کراوە”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: هاوڵاتییان هاوكارمان بن ئەمڕۆ پڕۆسەی گەڕان بە دوای قوربانییەكان كۆتایی دێت

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر هاوڵاتییان هاوكارمان بن ئەمڕۆ پڕۆسەی گەڕان بە دوای قوربانییانی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوە كۆتایی دێت…
Total
0
Share