دارایی هەرێم: وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رز و پێشینه‌ له‌ دەستەبەر هه‌ڵوه‌شێندرایەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رێنمایی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رز و پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و خانوبه‌ره‌ی له‌ دەستەبەر هەڵوەشاندەوە.

بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە (10)ی ساڵی 2023 كە بە نوسراوی وەزارەتی دارایی و ئابوریی ژمارە (10532) لە 3ی ئەیلول دەرچووە بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی رێنمایی ژمارە (9)ی ساڵی 2023 تایبەت بە وەرگرتنەوەی قەرز و گەڕاندنەوەی پشكی پێشینەی (هاوسەرگیری و خانووبەرە) لە دەستەبەر (كەفیل).

لە سەرەتای مانگی تەمموزی ئەمساڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاریدا دوو مانگ مۆڵەت بداتە ئەو کەسانەی کە قەرزی پێشینەیان نەگەڕاندووەتەوە، دوای ئەو دوو مانگە یەک لەسەر پێنجی مووچەی ئەو فەرمانبەرە دەبڕدرێت کە بووەتە کەفیل، دواتر بڕیارەكە راگیرا، بەرلەوەی بە تەواوی هەڵبوەشێندرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چالاکوانێکی ژینگەیی: 19%ی جۆرەکانی درەخت و گیانەوەر لە کوردستان بەرەو لەناوچوون دەچن

چالاکوانێکی نێودەوڵەتیی بواری ژینگە باس لە مەترسییەکانی سەر ژینگەی کوردستان دەکات بە هۆکارە جیاوازەکان گرنگترینیان گۆرانکارییەکانی ئاووهەوا، بەپێی…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: هه‌ر شوێنێك ئاوی له‌ده‌به‌نراو له ‌پله‌ی گه‌رمی به‌رز و بەر تیشكی خۆر عه‌مبار بكات سزادەدرێت

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر شوێنێك ئاوی له‌ده‌به‌نراو له ‌پله‌ی گه‌رمی به‌رز و بەر تیشكی…
Total
0
Share