فەرماندەی بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە كەركوك ڕایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و لە بۆسەیەكی پۆلیسی فیدراڵیی عێراقدا دوو چه‌كدارى داعش كوژران.
فەریق عەلی فرێجی، فەرماندەی بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە كەركوك له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، پۆلیسی فیدراڵى له ڕۆژئاواى كه‌ركوك له بۆسه‌یه‌كدا دوو چه‌كدارى داعشیان كوشتووه، كه یەكێكیان پشتێنەیەكی بۆمبڕێژكراوی بەستبوو.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه به پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان هێزه‌ئه‌منییه‌كان ئه‌مشه‌و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دینه‌وه ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ له‌ناوبردنى داعش ده‌ستپێكردووه.