نوێترین زانیاری لەبارەی ئاگرەکەی عەربەتەوە

دوای ئەوەی کارگەیەک لە ناحیەی عەربەت گڕیگرت، خاوەنی کارگەکە چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو.

خاوەنی کارگەی رۆنی ئامانج بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە و لە هۆڵی تێکردنی رۆنەوە دروستبووە کە چەند کرێکارێکیش سەرقاڵی کارکردن بوون تیایدا.

لەبارەی زیانەکانەوە ئاماژەی بەوەکرد، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە تەنها ماددین کە بە ملیۆنێک دۆلار دەخەمڵێندرێت.

ئەو کارگەیە لە سنووری ناحیەی عەربەتە و تایبەتە بە بەرهەمهێنانی رۆنی ئۆتۆمبێل، ئەمشەو گڕیگرت تاکو ئێستاش تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە وەکو یەکێتی بەرەوڕووی هەر دەستپێشخەرییەک دەچین کە لە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان بێت

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌ها‌دین، ئەمیندارى گشتیی یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان کرد. لە…
Total
0
Share