وێنە.. بەهۆی تەقینەوەی مینەوە شوانێک لە پێنجوێن گیانی لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین – سلێمانی ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لە سنوری پێنجوێن شوانێک گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین ئەو کەسەی مینەکەی پێدا تەقیوەتەوە ناوی “ئیبراهیم عەبدوڵا”یە و تەمەنی 39 ساڵە و خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

شوانەکە بەهۆی نەشارەزایی لە جوگرافیای ناوچەکە کەوتووەتە کێڵگەیەکی پیسبوو بە مین و بەهۆیەوە مینێکی “ڤالمارا”ی پێدا تەقیەوەتەوە، سەرەڕای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین شوانەکە خێزاندار بووە و بەمەبەستی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی چووەتە ئەو شوێنەی کە مینی لێبووە.

May be an image of 9 people, people standing, mountain and tree

May be an image of 7 people, people standing and outdoors

No photo description available.

May be an image of 10 people, people standing, outdoors and text that says "REDMI NOTE8 PRO AIQUAD CAMERA"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: هەر کەسێک بەبێ مۆڵەت درۆن بەکاربهێنێت سزای دەدەین

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی درۆنەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، ڕایگەیاندووە، هەر کەسێک بەبێ مۆڵەت درۆن بەکاربهێنێت سزای دەدەین. لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share