واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 12 ڕاگه‌یه‌ندرا ‏

وه‌زاره‌تى دارایی له‌ 25ی مانگه‌وه‌ ده‌ست به ‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 12ى ‏فه‌رمانبه‌ران ده‌كات. ‏

سەرچاوەیەكی باڵا له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، ‏‏”بڕیاردراوه‌ له‌ 25ی مانگه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى كانوونی یەكەم ‏بكرێت و لە‌ ئێستاشدا حكومەتی هەرێم بڕێك نه‌ختینه‌ى دارایی (سیولە)ی لە‌بەردە‌ستە‌ و ‏وە‌ك مانگە‌كانی دیكە دە‌ست بە ‌دابە‌شكردنی مووچە‌ دە‌كات بە‌بێ لێبڕین”.‏

به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، له‌ 25ی مانگ تا پێش سه‌رى ساڵ،‌ وە‌زارە‌ته‌كانی تە‌ندروستی، ‏ناوخۆ و پێشمە‌رگە‌ مووچە وەردەگرن، وەزارەتەكانی دیكەش دەكەوێتە دوای سەری ساڵ.‏

بابەتی پێشتر

توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان سێ هاوڵاتیی شەهید كرد

بابەتی دواتر

هەولێر.. باوکی كچەخوێندکارێک تەقە لە بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەیەک دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share