چوارەمین کەرنەڤاڵی یەکێتی لە کەلار بەڕێوەدەچێت

سبەینێ چوارەمین کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی لە کەلار بەڕێوەدەچێت.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی 129ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیاند، “سبەینێ کەرنەڤاڵی بانگەشەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەزای کەلار بەڕێوەدەچێت”.

وتیشی، “لە کەرنەڤاڵەکەی سبەینێدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێک پێشکەشدەکات و هاوکات کاندیدانی بازنەی سلێمانیی لیستی 129ی یەکێتی ئامادەدەبن”.

لەبارەی کات و شوێنی کەرنەڤاڵەکەوە کاروان گەزنەیی رایگەیاند، “کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ لە یاریگای شێروانە کەرنەڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلی کۆپتەرێکیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ڕوداوەکە لە گەشتێکی سەربازییدا بووە و سەرنشینەکانی…
Total
0
Share