هەولێر.. باوکی كچەخوێندکارێک تەقە لە بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەیەک دەکات

لە شاری هەولێر، باوکی خوێندکارێک دەچێتە ناو قوتابخانەیەكی ناحكۆمی و تەقە لە ‏بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەکە دەکات، شایەتحاڵەکان دەڵێن، بەهۆی نەدانی قیستی ‏خوێندنەوە کچەخوێندكارەكە دەركراوە. ‏

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، ڕووداوەکە لە قوتابخانەی شیاو-ی ‏بنەڕەتیی ناحکومی بووە، باوکی یەکێک لە كچەخوێندکارەکانی ئەو قوتابخانەیە چووەتە ‏ژوورەوە و تەقەی بەسەر مامۆستایان و بەڕێوەبەری قوتابخانەكەدا کردووە، بەڵام هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتووەتەوە.‏

بەپێی وتەی شایەتحاڵەکانی ڕووداوەکە، “کچی ئەو کەسەی تەقەی کردووە، لەلایەن ‏بەڕێوەبەرەکەیەوە دەرکراوە، هۆکارەکەشی ئەوەبووە قوتابخانەکە ناحکومییە و ئەو ‏خوێندکارە پارەی خوێندنی نەداوە، بۆیە لەلایەن بەڕێوەبەرەکەیەوە دەرکراوە”.‏

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، دەوامی قوتابخانەکە ڕانەگیراوە و کاتی ئاسایی ‏دەوامی خۆیان تەواوکردووە و دواتر نێردراونەتەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی: بەیاننامەکەی پارتی دەرچونی پێشوەختە لە یەکڕیزی کورد لە بەغداد

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بەیاننامەیەکی فراکسیۆنی پارتییەوە ڕایگەیاند، “، ئەم کارەی فراکسیۆنی پارتی دەرچونی پێشوەختیانە لەناو ئیجماعی…
زیاتر ببینە

پارێزەری كۆمپانیاكە: كامێراكانی پۆینت تو پۆینت كە لێكرابوونەوە ئەم هەفتە دادەنرێنەوە

پارێزەری ڕێپێدراوی كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی دانانی كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێك بۆ لابردنی كامێراكانی تۆماركردنی…
Total
0
Share