بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی یەکەمین ھاکەسۆنی پلاتفۆرمی سمارت سولی دەستیپێکرد

بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، یەکەمین ھاکەسۆنی پلاتفۆرمی سمارت سولی دەستیپێکرد.

لە کۆبوونەوەی راگەیاندنی ھاکاسۆنی پلاتفۆرمی سمارت سولی (Smart Suli city solutions Hakathon) کە لە شاری سلێمانی و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا و پسپۆڕان و بەڕێوەبەرانی تەندروستیی سلێمانی بەڕێوەچوو، چەندین تێبینی و پێشنیاز بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و داتا و زانیارییەکان و دەوڵەمەندترکردنی پلاتفۆرمی سمارت سولی خرانەڕوو، کە یەکەمین چالاکی تایبەت کرا بە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی سیستمی تەندروستی لە شاری سلێمانی.

دوای روونکردنەوەی کێشەکانی سیستمەکە لەلایەن دکتۆر عەبدولفەتاح حەمەڕەحیم ھەورامییەوە، بەشداربووان بەسەر چەندین گروپ دابەشکران تا لە ماوەی 10 رۆژدا پڕۆژەکانی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرتی تەندروستیی سلێمانی پێشکەشبکەن، هاوکات دواتر و لەلایەن لیژنەی دادوەرانەوە چوار پڕۆژە دەستنیشاندەکرێن بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێی کۆتایی کە بڕیارە رۆژی 25ی ئەم مانگە لە چوارچێوەی کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیدا پێشکەشبکرێن.

پلاتفۆڕمی سمارت سولی دەستپێشخەرییەکی نوێی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە کە لەڕێی بەشداریکردنی ھاوڵاتییان و کەسانی پسپۆڕەوە چارەسەر بۆ کێشەکانی شار دەدۆزرێتەوە لەپێناو باشتر خزمەتکردنی ھاوڵاتییان لەڕێگای بەیەکەوە کارکردن و چارەسەرە زیرەکەکان و داتا و تەکنەلۆژیای زیرەک و بەستنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەیەکەوە کە ئەوەش سلێمانی دەکاتە شارێکی پێشەنگ لەداھێنان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق.

 

بابەتی پێشتر

حکومەتی عێراق زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان پابەند بە دامەزراندنی یەکەمەکان دەکات

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی چارەسەری كێشەی مووچە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share