نرخی غازی سروشتی لە ئەوروپا و بەریتانیا گەیشتە بەرزترین ئاست، بەهۆی خواستی زۆر لەسەر غاز لە وەرزی زستاندا.
زیادبوونی ناكۆكییە جیۆسیاسییەكانی نێوان ڕوسیای سەرچاوەی سەرەكی و وڵاتانی بەكاربەر، هۆكارێكی دیكەی بەرزبوونەوەی نرخی غازی سروشتییە.
بەپێی پێنوێنی (تی تی ئێف)ی هۆڵەندی، لە ئەوروپا نرخی غاز بۆ 162.775 یۆرۆ بۆ هەر مێگاوات لە كاتژمێرێكدا بەرزبووەتەوە، نرخی غاز لە بەریتانیاش بۆ 408.30 پنس بۆ هەر یەكەیەكی گەرمی بازیدا، لە گرێبەستە دواخراوەكانی بەیانیدا.
نرخەكە ئەو ژمارە پێوانەییەی شكاند، كە لە 6ی تشرینی یەكەمی ڕابردوودا تۆماریكرد.