هەڵاوسانی تورکیا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە چارەکە سەدەی رابردوودا

داتا فەرمییەکان دەریانخستووە کە هەڵاوسانی ساڵانەی تورکیا جارێکی تر گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، کە لە ماوەی 24 ساڵی رابردوودا تۆمارکراوە.

دەزگای ئاماری تورکیا رایگەیاندووە، ئەوەی ئێستا ئابووری تورکیا پێیدا تێپەڕدەبێت بەرزترین ئاستی هەڵاوسانە لە ماوەی 24 ساڵدا.

بەپێی ئەو داتایانەی کە لەبەردەستدان، هەڵاوسانی ساڵانە لە تورکیا بۆ شانزەهەمین مانگی لەسەریەک خێراتر بەرزدەبێتەوە و لە مانگی ئەیلولدا گەیشتووەتە 83.45%، لە کاتێکدا لە مانگی ئابی رابردوودا 80.2% بووە.

لە ماوەی ساڵی رابردوودا دابەزینی بەهای لیرەی تورکی و هەڵاوسانی ئابوریی ئەو وڵاتە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و چەندین خۆپیشاندان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە گرانیی بازاڕ و بێکاری ئەنجامدرا.

بابەتی پێشتر

قەڵەوی قەیرانێکی جیهانی.. چارەسەرەکانی دەچنە لیستی دەرمانە بنەڕەتییەکانی تەندروستیی جیهانییەوە

بابەتی دواتر

دۆلار بۆ نزمترین ئاست دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئازار، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share