کۆمپانیای ئاودی دێتە نێو بواری فۆرمولا 1وە

کۆمپانیای ئاودی-ی ئەڵمانی، کە یەکێکە لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری ئۆتۆمبێل، نزیکدەبێتەوە لە هاتنە نێو جیهانی ئوتۆمبێلە خێراکان بۆ ئاستی فۆرمولا 1.

بەپێی زانیاریی میدیا جیهانییەکان، دوای گۆڕینی هەندێک لە یاسا میکانیکییەکان لە بواری فۆرمولا 1، کە بڕیارە لە ساڵی 2026 بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کۆمپانیای ئاودی بڕیاریداوە بچێتە ناو بواری فۆرمولا 1 لە ڕێگەی دروستکردنی بزوێنەر بۆ تیمە بەشدارەکان.

بڕیارەکەی لیژنەی نێودەولەتی فۆرمولا 1 تایبەتە بە کەمکردنەوەی تێچووی بزوێنەرەکان، بەوپێیەی ڕێگەیان بە کۆمپانیا بەرهەمهێنەکان داوە، لە ساڵی 2026ــەوە بەشی MGU-H لە بزوێنەرەکان لابدەن، ئەو بەشەش پشکی شێری بەردەکەوێت لەڕووی دارایی و تێچووی گشتیی بزوێنەرەکان، هەروەها ئاڵۆزترین بەشە لەڕووی میکانیکییەوە، لەکۆتاییشدا ئەم بڕیارە نوێیە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی تێچووی بزوێنەرەکان، کە بەدڵی بەرێوەبەرانی کۆمپانیای ئاودی بووە.

لە ساڵی 2022 و پێشبڕکێکانی ئەو ساڵەدا، تەنها چوار کۆمپانیا بە بەرهەمهێنانی بزوێنەرەکانیان بەشداریی چالاکییەکانی فۆرمولا 1 دەکەن، ئەوانیش کۆمپانیاکانی ڕینۆ، مێرسیدس، فێراری و ڕێدبوڵ.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا هۆشداری بە دوو یاریزانی مان سیتی داوە و سزاشی داون

بابەتی دواتر

نرخی غازی سروشتی بەرزبوونەوەیەكی پێوانەیی نوێی تۆماركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share