یەکگرتوو داوا لە ئێران دەکات ڕۆڵی هەبێت لە پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغداد

لە کۆبوونەوەیەکدا لەنێوان ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان و باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق، یەکگرتوو داوادەکات ئێران ڕۆڵی هەبێت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد.

ئەمڕۆ سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەگەڵ (ئیرەج مەسجدی) باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و ( نەسروڵڵا ڕەشنودی) سەركونسوڵی ئێران لە هەولێر کۆبووەوە.

ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو هیوایخواست كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆڵی كاریگەری هەبێت لە چاككردنی بارودۆخی لایەنەكان و جەخت لەسەر ڕێككەوتن و سەقامگیری بكاتەوە و ڕۆڵی هەبێت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی هەرێم و دەوڵەتی فیدراڵی.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، بارودۆخی عێراق و هەرێم و ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە بەتایبەت بارودۆخی پاش هەڵبژاردن و گرفتەكانی ڕێگەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بنەمای تەوافوق و پێكەوەیی بۆ سەقامگیریی عێراق و ڕێگەگرتن لە پشێوی.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا خەرجنەکرێت تووشی تەنگەژەی تەندروستی دەبین

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی بۆ نووسینگەکانی شۆفێری: لە باخچەکانی ساوایان و قوتابخانەکان نزیکمەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share