مزگەوتی گەورەی سلێمانی دەچێتە ریزبەندیی ناوچە دێرینەکانەوە

مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی دوای ئەوەی تەمەنی گەیشتە 238 ساڵ، چووە ریزبەندیی ناوچە دێرین و کەلەپوورییەکانەوە.

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، رێکارەکانی چوونە ناو ناوچە و کەلوپەلە دێرینەکانی کوردستان تەواوبووە، ئەوەش پشتبەست بە یاسایەک کە دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە پەرلەمانی کوردستان پەسەندکراوە.

ئەنجومەنەکە ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی دوای ساڵێک لە بونیادنانی شارەکە دروستکراوە لە ساڵی 1785.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی سلێمانیش، ئێستا لە سلێمانی 700 مزگەوت هەن کۆنترینیان مزگەوتی گەورەیە.

پەرلەمانی کوردستان دوو ساڵ بەر لە ئێستا یاسایەکی تایبەت بە پاراستنی شوێنەوارە دیرینەکان و ناوچە کەلەپورییەکان، بەپێی بڕگەی حەوتەمی ماددەی 1ی یاسای ژمارە 5ی ساڵی 2021ی پەرلەمانی کوردستان، هەر شوێنێک 200 ساڵی بەسەردا تێپەڕێت دەبێتە شوێنێکی دێرین و کەلەپووری.

 

بابەتی پێشتر

هونەرمەند موحسن عەزاوی کۆچی دواییکرد

بابەتی دواتر

لە بەسڕە ساڵانە نۆ هەزار کەس تووشی شێرپەنجە دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share