هاتوچۆی سلێمانی بۆ نووسینگەکانی شۆفێری: لە باخچەکانی ساوایان و قوتابخانەکان نزیکمەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری دەکاتەوە کە لەکاتی ڕاهێناندا نزیکنەبنەوە لە باخچەکانی ساوایان و خوێندنگەکان و هەر نووسینگەیەکیش سەرپێچی بکات ڕێکكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئاگاداری سەرجەم نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری دەکەین لەکاتی ڕاهێنان بە فێرخوازان نابێت بەهیچ شێوەیەک لە باخچەکانی ساوایان و خوێندنگاکان نزیکببنەوە، چونکە ئەو جێگایانە منداڵیان تێدایە و ئەگەری کەوتنەوەی کارەسات و ڕووداوی شێلانی هەیە”.

داواش لە مامۆستایان دەکات لەکاتی بینینی سەرپێچی لەو شێوەیە لەڕێگەی ژمارە (188 کۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی) ئاگاداریانبکەنەوە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکكاری یاسایی بەرامبەر نووسینگەی سەرپێچیکار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: جیابوونەوەی هاوسەران کێشە بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دروستدەکات

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، جیابوونەوەی هاوسەران کێشە بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دروستدەکات. ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی…
Total
0
Share