کەشناسی: لە شارەكان باران و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێن

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی ‏هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، جگە لە باران بارین، بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان ‏دەبارێت. ‏

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی ‏کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی لەگەڵ کەشوهەوای سارد و هەوراوی، باران بارین بەردەوام ‏دەبێت و لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت.‏

هەروەها كەشناسی بڕی بارانبارینی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەماوەی 24 ‏کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردووەتەوە، لە هەولێر 7.5 ملم باران باریوە، لە سلێمانی ‏‏10.5 ملم و لە دهۆک 5.9 ملم باران باریوە.‏

بەپێی کەشناسیی هەرێم، زۆرترین بڕی باران لە یاخسەمەر-ی سلێمانی باریوە، کە ‏بڕەکەی 40.2 ملم بووە و لە قەزای خەبات-ی هەولێریش کەمترین بڕ باریوە، کە سێ ملم ‏بووە.‏

بابەتی پێشتر

مالكی سەرۆكایەتیی دەكات.. سبەینێ شاندێكی چێوەی هەماهەنگی دێتە هەرێم

بابەتی دواتر

هەفتەیەك پشووی سەری ساڵ ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی یەكگرتووەوە بزوتنەوەی ئیسلامی دەبێتە خاوەنی پێنج كورسیی پەرلەمانی

بەرپرسێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی یەكگرتووەوە لە پەرلەمانی كوردستان پێنج پەرلەمانتاری بزوتنەوەی ئیسلاميی كورسییەكانیان…
Total
0
Share