لە دهۆك بەهۆی شەڕی چەند گەنجێك كەسێك كوژرا

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردوو بە هۆی ڕووداوێكی شەڕكردنەوە لەنێوان چەند گەنجێك کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

هێمن سولەیمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەوی ڕابردوو لە لە كۆمەڵگەی شوقەكانی “دابین” شەڕ لەنێوان چەند گەنجێك دروستبووە و کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

باسی لەوەشكردووە، ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی 17 ساڵانە و هێزەکانی پۆلیسیش تاوانبارەکەیان دەستگیر کردووە.

بابەتی پێشتر

گۆڕانكارییەكانی بەرشلۆنە دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

لیڤاندۆڤسكی كێشەكانی لەگەڵ بایرن چارەسەر كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share