پۆلیسی هەولێر: ئۆتۆمبێلێك بە خێراییەكی زۆر خۆی كێشا بە ژمارەیەك هاوڵاتیدا و چوار كەسی كردە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك كە شۆفێرەكەی ژن بووە بە خێراییەكی زۆر لەسەر شەقامی 100 مەتریی خۆی كێشا بە ژمارەیەك هاوڵاتیی گەشتیاردا كە سەرجەمیان عەرەب بوون و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا كە یەكێكیان ئەفسەر بووە و دووانی دیكەش برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەیەتیی پۆلیسی هەولێر تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، كاتژمێر 4ی بەرەبەیان، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگاداركرانەوە لە ڕووداوێكی هاتوچۆ لە شەقامی 100 مەتری و نزیك سپۆرت سەنتەر شوێنی (غەزالی).

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “دەستبەجێ هێزەكانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەركەوت كەوا ئۆتۆمبێلێك لە جۆری هۆندا ڤۆلستەر كە بە خێراییەكی زۆر خۆی بە چەند هاوڵاتییەكدا كێشاوە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەك و ئەفسەرێك كە ئەركی لە بەغداد بووە و دوو كەسی دیكەش برینداربوون و تەندروستییان ناجێگیرە”.

ئاماژە بەوەشكراوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و شۆفێرەكەش بەپێی ماددە 24ی هاتوچۆ ڕاگیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەشیدا گیراوە

بابەتی پێشتر

بۆ ئەمساڵی خوێندن بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

بابەتی دواتر

بومەلەرزە كەلاری هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share