ئامارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە جیهاندا تادێت خێراتر بەرز دەبێتەوە، بەگوێرەی دوایین ئاماریش توشبوون 50 ملیۆنی تێپەڕاندووە و ئەمریكاش ڕیزبەندی یەكەمی وڵاتانی گرتووە.
بەگوێرەی پێگەی “worldometers” كە تاكە سەرچاوەی فەرمییە بۆ ڕاگەیاندنی ئامارەكانی كۆرۆنا لە جیهان، تا بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە ژمارەی توشبوون بە كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە، 50 ملیۆن و 263 هەزار و 958 كەس.
كۆی گشتیی ئەو كەسانەشی كە بە هەمان هۆكار مردوون گەیشتووەتە یەك ملیۆن و 256 هەزار و 354 كەس لە جیهاندا.
بەگوێرەی هەمان پێگە، ئەمریكا لە ڕیزبەندی یەكەمی وڵاتانە لەڕووی توشبوون بە كۆرۆنا كە ژمارەی توشبوون تیایدا گەیشتووەتە 10 ملیۆن و 182 هەزار و 818 كەس، هەروەها لەو وڵاتە تا ئێستا 243 هەزار و 257 كەس بەهۆی كۆرۆناوە مردوون.
سەبارەت بە دواین ئاماری عێراقیش كە ڕیزبەندی 18ی وڵاتانی گرتووە ئەوە خراوەتەڕوو، 496 هەزار و 19 كەس توشبوون و 11 هەزار و 283 كەسیش بە كۆرۆنا مردوون لەو وڵاتە.