نرخی نەوت گەیشتە 102 دۆلار

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان جارێكى دیكه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد و به‌ڕێژه‌ى 4.33% به‌رزبووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 102 دۆلار.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، به‌یانیى ئه‌مڕۆ له‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕدا نرخى نه‌وت به‌ڕێژه‌ى 4.33% به‌رزبووه‌وه‌ و نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت به‌ 102.50 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها به‌رمیلێك نه‌وتى خۆرئاواى ئه‌مریكاش 4.35% بەرزبووەوە و نرخه‌كه‌ى گه‌یشته‌ 96.56 دۆلار.

ئاژانسه‌كه‌ هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى بۆ سزاكانى سه‌ر ڕوسیا و هێرشه‌كانى ڕوسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

لازیۆ 1-2 ناپۆلی

بابەتی دواتر

یه‌كێتیی ئه‌وروپا هاوكاریی سه‌ربازیی ده‌گه‌یه‌نێته‌ سوپاى ئۆكرانیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share