پیرۆزبایی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بایدن

لە پەیامێكی پیرۆزباییدا كە ئاڕاستەی جۆ بایدنی كردووە، كازمی هیواخوازە پەیوەندییه ستراتیجییەکانی نێوان هەردوو وڵات “بەهێزتربن”.

لە پەیامێكی پیرۆزباییدا كە بە هەرسێ زمانی عەرەبی وئینگلیزی و كوردی لە تویتەر نوسیوێتی، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت، “پیرۆزبایی پێشکەش بە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جۆ بایدن و جێگری سەرۆک کەمالا هاریس دەکەم، دەخوازم پەیوەندییه ستراتیجییەکانی نێوان هەردوو وڵاتمان بەهێزتربن”.

لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا كازمی ئاماژەی بەوەكردووە، “بەرەو ئایندەیەکی بنەڕەت لەسەر ڕێز و هەماهەنگیی هاوبەش بۆ تێپەڕاندنی تەحەداکان و پشتیوانی لە ئاشتی و ئاسایش و ئۆقرەیی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بازرگانیی عێراق: پاڵپشتی هەناردەی عێراقی دەکەین و دەمانەوێت قەبارەکەی زیادبکەین

وەزیری بازرگانیی عێراق دووپاتیکردەوە، دەیانەوێت لە رێگەی کۆنترۆڵەوە پشتگیریی تەواو لە هەناردەی عێراقی بکەن و قەبارەی هەناردەکردن زیادبکەن،…
Total
0
Share