ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، سێ گەنجی سوری لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا، لەلایەن تورکێکەوە سوتێنراون، ڕووداوەکە زیاتر لە مانگێکە ڕوویداوە و بێدەنگیی لێکراوە، ڕوانگەی سوری پاڵنەری ڕووداوەکە بۆ هۆکاری ڕەگەزپەرستی دەگەڕێنێتەوە.
ڕوانگەی سوری لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە ئاشکرایکردووە، ئەو هاوڵاتییە تورکە دوای ئەوەی بەنزینی کردووە بە شوێنی مانەوەی هاوڵاتییە سورییەکاندا، ئاگری بەرداوەتە ماڵەکەیان تاوەکو سوتاون و گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕووداوەکە لە 16ی مانگی ڕابردوودا ڕوویداوە و لە میدیاکانی ئەو وڵاتەدا باسنەکراوە، جگە لەوەی تائێستا هیچ ئەنجامێکی لێکۆڵینەوەکان لەو ڕووداوە ئاشکرانەکراوە.
ئەو سێ گەنجە لە وەرشەیەکی دروستکردنی کاری بەردی کاریان کردووە، لە ناوچەی گوزێل باهشی لە پارێزگای ئیزمیر.
ڕوانگەی سوری ڕاشیگەیاندووە، هیچ کێشەیەکی تایبەت لەنێوان قوربانییانی ڕووداوەکە و ئەنجامدەری ئەو تاوانەدا نەبووە، هۆکارەكەی پاڵنەری ڕەگەزپەرستی بووە.
چالاکوانان ناو و وێنەی ئەو سێ گەنجە سورییەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە، کە لەلایەن ئەو هاوڵاتییە تورکەوە سوتێنراون.
في ولاية ازمير جر.يمة مروعة كان ضحيتها 3 شبان سوريين ماتو حرقـ.اً بعد قيام مواطن تركي بسكب مادة البنزين في غرفة الشباب وإضـ.رام النار فيها مما أدى لوفاتهم الثلاث وتم التعرف على القاتـ.ل
▪︎مأمون النبهان ، 23 عاماً .
▪︎أحمد العلي ، 21 عاماً .
▪︎محمد البش ، 17 عاماً . pic.twitter.com/LjBMRY9nbj— Basil Kelseli (@BasilKelseli) December 20, 2021