تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی سەربازێکی وڵاتەکەی لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان لە چێوەی ئۆپەراسیۆنی کلیل – چنگ ڕاگەیاند، کە پێشتر بریندارببوو.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە، سەربازێکیان کە پێشتر بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لە هەرێمی کوردستان بریندارببوو گیانیلەدەستدا.

ئاماژە بەوەکراوە ئەو سەربازە ناوی خەلیل قۆج-ە و لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی کلیل – چنگ برینداربووە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە لە ئەنقەرە بەڵام نەتوانراوە ڕزگاربکرێت.

لە 18ی نیسانی ئەمساڵدا تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بەناوی کلیل – چنگ لە ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا لە هەرێمی کوردستان بەبیانووی بوونی پەکەکە لە ناوچەکە دەستپێکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی ئاگادارییەک بۆ چەند گەڕەکێکی سلێمانی بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ژمارەیەک گەڕەکی سلێمانی ئاگاداردەکاتەوە لە سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبا. لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، شوێنی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share