لە کێڵگەکەی ئەبوبەکر بەغداددیدا سامانێکی زۆر دۆزرایەوە

لە یەکێک لە کێڵگەکانی سوریا لە چەند بەرمیلێکدا بڕێکی زۆر زێڕ و پارەی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی پێشووی داعش دۆزرایەوە.

هێزەکانی سوپای سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە، “بە هاوکاری هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کەسرە فەرج لە نزیک رەقە کە بە کێڵگەکەی بەغدادی ناسراوە، بە پشتبەستن زانیاری باوەڕپێکراو توانراوە پەناگەیەک بدۆزرێتەوە کە پێشتر ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی پێشووی داعش تێیدا ماوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەناو پەناگەکەدا سێ ژوور بوونیان هەبووە، لەناویدا چوار بەرمیل هەبووە کە تێیدا بڕێکی زۆر زێڕ و پارە هەبوون کە نزیکەی نیو ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە”.

ئاشکراشیکرد، “جگە لەوانە بڕێکی زۆر چەکی جۆراوجۆر بوونیان هەبووە کە داعش بۆ بەکارهێنانی کردەوە تیرۆرستییەکان بەکاریانهێناوە”.

لەنێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017 چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر  رووبەڕێکی فراوان لە خاکی عێراق و سوریادا گرتبوو، پێشبینی دەکرێت لە سنووری هەردوو وڵات ژمارەیەکی زۆر پەناگە و مۆڵگەی نهێنی لەم شێوەیە هەبن.

بابەتی پێشتر

سعودیە رێگری لە گەڕانەوەی ژمارەیەک عومرەکاری هەرێم دەکات

بابەتی دواتر

لە رۆژانی جەژندا نزیكەی 75 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share