باڵیۆزێكی ئێرانی بەهۆی درەنگ گەڕاندنەوەی، بە كۆرۆنا گیانیلەدەستدا

دوای ئەوەی باڵیۆزی ئێران، لەو بەشەی یەمەن كە لەژێر دەسەڵاتی حوسییەکاندایە، بە ‏فڕۆکەیەک گواسترایەوە بۆ بەغداد و دواتریش بەرەو ئێران، بەیانی ئەمڕۆ دیپلۆماتکارە ‏ئێرانییەکە لە وڵاتەکەی خۆی گیانیلەدەستدا.‏

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ‏ڕایگەیاند، “بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و درەنگ گەڕاندەوەی لە یەمەنەوە، ‏حەسەن ئایرلو، بەیانی ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا”.‏

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنا، بەهۆی درەنگخستنی گەشتەکەی باڵیۆزەكەی ئێران لە ‏یەمەن، نەخۆشییەکە کاریگەریی توندی لەسەر حەسەن ئایرلو کردبوو، بۆیە پزیشکەکان لە ‏ئێران نەیانتوانی هاوکاریی بکەن.‏

سەرچاوە ئێرانی و سعودییەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاندووە، ئەو فڕۆکەیەی ‏کە باڵیۆزی ئێرانی لە پایتەختی یەمەن گواستەوە، عێراقی بووە.‏

دوای چوونەدەرەوەی حەسەن ئایرلو، باڵیۆزی ئێران لەو بەشەی یەمەن كە لەژێر ‏دەسەڵاتی حوسییەکاندایە، چەند خوێندنەوەیەک بۆ چوونەدەرەوەی باڵیۆزەکە کراوە، ‏ئەگەرچی ئێران دەڵێت ئەو بۆ چارەسەری کۆرۆنا لە یەمەن چووەتەدەرەوە.‏

ئاژانسی فرانس پرێس ئاشكرایکردووە، فڕۆکە عێراقییەکە بە ئاگاداریی هاوپەیمانیی ‏عەرەبی بووە، کە سعودیە و ئیمارات سەركردایەتیی دەكەن.‏

سەرچاوە سعودییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، فڕۆکە عێراقییەکە باڵیۆزەکەی ئێرانی لە سەنعای ‏پایتەختی یەمەن گواستووەتەوە بۆ شاری بەغداد.‏

بابەتی پێشتر

ڕوانگەی سوری: سێ گەنجی سوری لەلایەن تورکێکەوە سوتێنران

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share