وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ئێران ڕایگه‌یاند، یه‌كه‌مین تووشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له وڵاته‌كه‌یان تۆماركراوه.
كه‌مال حه‌یده‌رى، جێگری وه‌زیری ته‌ندروستیی ئێران به ته‌له‌ڤیزیۆنى فه‌رمیى وڵاته‌كه‌ى وتووه، حاڵه‌تێكى تووشبوون بە گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له وڵاته‌كه‌ى تۆماركراوه، كه هه‌ڵگره‌كه كه‌سێكى گه‌نجه و له ئیماراته‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئێران.
باسی له‌وه‌شكردووه، ڕێوشوێنى پێویستیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ كه‌ره‌نتینه‌كردنى تووشبووه‌كه.
حه‌یده‌رى جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه یه‌كه‌مین حاڵه‌تى تووشبوونه به گۆڕاوى ئۆمیكرۆن كه لە ئێران تۆماربكرێت.
پێشتریش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ئێران به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى كۆرۆناوە داواى ڕاگه‌یاندنى كه‌ره‌نتینه‌ى گشتى كردبوو.
به‌پێی داتاكانى ته‌ندروستیی ئێران تاوه‌كو ئێستا 131 هه‌زار و 83 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌ش ملیۆن و 179 هه‌زار و 979 تووشبووش تۆماركراون.