ئەو چەکە ئیسرائیلییەی دەوترێت زانا ئەتۆمییەکەی ئێرانی پێکوژراوە

لەگەڵ بۆچوونی جیاواز لەسەر تیرۆری موحسین فەخریزادە، زانا ئەتۆمییەکەی ئێران ئەمڕۆ تەلەڤزیۆنی پرێس تیڤی ئێران بە زمانی ئینگلیزی ئاشکرایکرد، ئەو چەکەی کە فەخریزادەی پێکوژراوە چەکێکی ئیەلیکترۆنی ئیسرائیلی بووە.

پرێس تیڤی ئێرانی لە زاری بەشێک لە بەرپرسانی ئێرانەوە ڕایگەیاندووە، لەکاتی کوشتنی موحسین فەخیرزادە هیچ هێزێکی مرۆی لەو ناوچەیە نەبووە و واتە هیچ چەکدارێک لە نزیکی ڕوداوەکە نەبووە و بە ئەلیکترۆنی کردارەکە ئەنجامدراوە.

بڵاوکردنەوەی ئەم زانیاریانە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ 30ی تشرینی دووەم یوسی کوهن، بەڕێوبەری دەزگای زانیاری ئیسرائیل بە ڕادیۆیەکی بەریتانی ڕاگەیاندووە، “ئیسرائیل نازانێت بەرپرسی کوشتنی فەخریزادە کێیە و کێی لە پشتە”.

پرێس تیڤی ئێرانی ئاشکرایکردووە، بەپێی ئەو زانیاری و سەرەداوانەی لە شوێنی تیرۆرەکە دەستکەوتووە نیشانی دەدات کردەوەکە بە چەکی ئیسرائیلی ئەنجامدراوە.

لەسەر تۆمەتبارکردنی ئیسرائیل عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاندووە، “وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران ئاگاداری ئەوەبووە کە فەخریزادە دەکرێتە ئامانج، بەڵام نەزاندراوە بە چ شێواز و کردەوەیەک”.

شەمخانیش لای خۆیەوە ئەوەی ئاشکراکردووە کە تیرۆرەکە بە چەکی ئەلیکترۆنی ئیسرائیلی ئەنجامدراوە و کاتێک فەخریزادە کوژراوە هیچ هێزێکی مرۆی لەناوچەکەدا نەبووە”.

لەلایەکی دیکەوە سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا ئێوارەی ئەمڕۆ ڕایگەیاندووە کات و شوێنی تۆڵەکردنەوەی موحسین فەخریزادە دیاریکراوە و چاوەڕێی بە کرداریکردنی ئەو تۆڵەیەن.

 

بابەتی پێشتر

بەهۆی پۆستێکی ئینستاگرامەوە ئەگەر هەیە کاڤانی سڕبکرێت

بابەتی دواتر

پێرێز بۆندی مباپێ و هالاند بەیەکەوە واژوودەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share