ئایدن مەعروف داوای جێبەجێکردنی یاسایەك دەكات، كە ڕێگری دەكات لە گۆڕینی ‏دیمۆگرافیای هەرێم

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری ‏پێکهاتەکان داوای جێبەجێکردنی یاسای پێنجی ساڵی 2015 دەکات، لەكاتێكدا بەشێك لە ‏هەڵوێستەكانی خۆی لە ڕابردوودا دژی یەکێک لە بڕگەکانی یاساکە بوون.‏

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، ‏‏”ده‌رچوونی یاسای ژماره‌ پێنجی ساڵی 2015ی په‌رله‌مان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێكهاته‌كان و ‏پاراستنی مافه‌كانیان، یاسایه‌كی گرنگه‌ و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكانیش ڕۆڵی ‏گرنگیان هه‌یه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه ‌و گه‌ره‌نتیكردنی مافی پێكهاته‌كان”.‏

لە یاسای پێنجی ساڵی 2015ی دەرچوو لە پەرلەمانی کوردستان و لە بڕگەی چواری ‏ماددەی سێ باس لەوەدەکات، پێویستە ڕێگریبکرێت لە هەر ڕەفتار و وتارێک، کە باس لە ‏گۆڕینی دیمۆگرافیای شوێنێکی دیاریكراو لە هەرێمی كوردستان بکات، هەروەها ‏ڕێگریکردن لەهەر خاوەندارییەك، کە ئامانج لێی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەیەک بێت.‏

ئەم یاسایەی پەرلەمانی کوردستان لەکاتێکدایە، پێشتر بەشێک لە لێدوانی سیاسییەکانی ‏پێکهاتەی تورکمانی بە ئاراستەیەک بوون، کە کەرکوک و هەندێکجار هەولێر و موسڵیش ‏بە خاكی توركمان دەزانن و دەڵێن، توركمانەكان خاوەنی ڕاستەقینەی ئەو شوێنانەن.‏

مانگی ڕابردوو ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی پێشووی بەرەی توركمانی لە ڕێوڕەسمی ‏‏“شەوی كەركوك”، كە لە توركیا ڕێكخرابوو، وتارێكی پێشكەشكرد و وتی، ‏‏”کەرکوک ‏لەلایەن ئەتاتورکەوە ئەمانەتی ئێمە کراوە و دەیكەم بە تەنگەبەر بۆ پارتی كرێكارانی ‏كوردستان”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستگیرکرا

تۆمەتباری رووداوی کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستگیرکرا. دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش لێکۆڵینەوە بەدواداچوون…
Total
0
Share