كەشناسی: سبەی بارانبارین دەستپێدەكاتەوە و پلەكانی گەرما دادەبەزن

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی هەرێم بۆ هەوری تەواو ‏دەگۆڕێت و سبەی بارانبارین لە زۆرینەی شارەكان دەستپێدەكاتەوە، لەگەڵ ئەگەری ‏بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان.‏

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی ‏كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكان لە ‏نیمچەهەورەوە بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری پروشكە باران لە هەندێك ‏ناوچەكە.‏

وەك پێشتریش پێشبینی كرابوو، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ دەستپێكردنی ‏بارانبارین لە دوانیوەڕۆوە و ئەگەری بەفربارین لە ناوچە سنوورییەكانی پارێزگا ‏جیاوازەكان.‏

بارانەكەی سبەی دەبێتە دەستپێكی دووەم شەپۆل كە پێشتر كەشناسیی هەرێم هۆشداریی ‏لەبارەوە دابوو، پێشبینیدەكرێت هەوایەكی ساردی لەگەڵدابێت و كاریگەرییەكەی چەند ‏ڕۆژێك بخایەنێت.‏

شەپۆلی یەكەمی بارانبارین ئێوارەی پێنجشەممەی ڕابردوو دەستیپێكرد و بەرەبەیانی ‏هەینی لە هەولێر لافاوی لێكەوتەوە و بەهۆیەوە 12 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیانێكی ‏زۆری ماددیشی بە خانوو، كۆگا و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانی شارەكە گەیاند.‏

كەشوهەوای شارەكان بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم:‏

بابەتی پێشتر

 نیویۆرک تایمز: لە هێرشەکانی ئەمریکادا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەزاران مەدەنی ‏كوژراون

بابەتی دواتر

گردبوونەوە و بایکۆت لە زانکۆکانی سلێمانی و ڕاپەڕین دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share