گردبوونەوە و بایکۆت لە زانکۆکانی سلێمانی و ڕاپەڕین دەستیپێکرد

بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆکانی سلێمانی و ڕاپەڕین بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان و دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە ناڕەزاییەتییان دەستپێکردووە.

کەمێک بەرلەئێستا بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لەبەردەم زانکۆکە گردبوونەوەیان ئەنجامدا، داوای دابەشکردنی مووچەکانیان و دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە دەکەن.

یەکێک لە فەرمانبەرانی بەشداربووی گردبوونەوەکە ڕایگەیاند، داوای مووچەی مانگی 12ی دەکەین کە مافی خۆمانە، جگەلەوەش پلە بەرزکردنەوە چەند ساڵێکە ڕاگیراوە و داوادەکەین دەستپێبکاتەوە.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە دەڵێن، ئەگەر هەموو مانگێکیش بەبێ لێبڕین مووچەمان پێبدرێت هێشتا ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەکانمان جۆرێکە لە لێبڕین.

لەلایەکی دیکەوە لە زانکۆی ڕاپەڕین ماوەی هەشت ڕۆژە فەرمانبەران بایکۆتی دەوامیان کردووە و داوای دابەشکردنی مووچەی مانگی دوانزە دەکەن لەکاتی خۆیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی پاراستن و زانیاری: بەپێی بنەماکانی مافی مرۆڤ و ئەخلاقی پیشەیی پاراستنی کوردستان ئەرکمانە

ئەژی ئەمین سەرۆکی دەزگای پاراستن و زانیاری/زانیاری ڕایگەیاند، له‌چوارچێوه‌ی به‌رگری لە ئازادییه‌كان و ڕێزگرتن لەبنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و…
Total
0
Share