بەهۆی كۆرۆناوە چوار یاریی خولی ئینگلتەرا ڕاگیراون و لە ئیسپانیا یاریی لوتكە لە نێوان ئیشبیلیە و ئەتلەتیكۆ مەدرید دەكرێت، لە ئیتاڵیاش ڕۆما دەبێتە میوانی ئاتالانتا.
ئەمڕۆ لە خولی ئینگلتەرا چوار یاریی بەهۆی بڵاوبونەوەی شەپۆلێكی دیكەی كۆرۆناوە، دواخراون.
هەریەك لە یارییەكانی مانچستەر یونایتد و برایتۆن، ساوسهامپتۆن و برینتفۆرد، وێستهام و نۆرویچ سیتی، واتفۆرد و كریستاڵ پاڵاس دواخراون.
یارییە بەهێزەكەی نێوان لیدز یونایتد و ئارسناڵیش كاتژمێر 8:30 خولەك بەڕێوەدەچێت.
لەخولی ئیسپانیا تا ئێستا بەهۆی كۆرۆناوە هیچ یارییەك دوانەخراوە، یانەی بەرشلۆنە كاتژمێر 8:30 خولەك لە ناو كامپ نو میوانداریی ئێلچی دەكات.
بەرشلۆنە لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی دەبینرێت و ئێلچیش لە پلەی شانزەیەمی ڕیزبەندیدایە.
پێش یارییەكە چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنە وتی، “ئامانجی سەرەكیمان سێ خاڵی یارییەكەی ئیلچییە”.
كاتژمێر 11:00ی شەویش، ئیشبیلیەی دووەمی ڕیزبەندی لەناو یاریگای خۆی میوانداری ئەتلەتیكۆ مەدریدی چوارەمی ڕیزبەندی دەكات.
لە خولی ئیتاڵیا سێ یاریی دەكرێن، بەهێزترینیان لە نێوان ئاتالانتای سێیەمی ڕیزبەندی و ڕۆمای شەشەمی ڕیزبەندی بەڕێوەدەچێت.
یارییەكە كاتژمێر 5:00ی ئێوارە دەكرێت.
مۆرینیۆ دەڵێت، “ئامانجمان بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە و سەركەوتنە بۆ پلەی چوارەمی ڕیزبەندی”.
كاتژمێر 8:00ی شەویش هەردوو یانەی بۆلۆنیا و یوڤانتۆس ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.
بۆلۆنیا لە پلەی دەیەمدایە و یوڤانتۆسیش لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندیی خولی ئیتاڵیا دەبینرێت.
لە ئەڵمانیا یەك یاریی بەهێز هەیە، ئەویش كاتژمێر 8:30 خولەك لە نێوان هێرتابەرلین و بوروسیا دۆرتمۆند دەبێت.
هێرتابەرلین شەڕی مانەوە لە خولی ئەڵمانیا دەكات و دۆرتمۆندیش دەیەوێت لە ڕكابەریی بایرن میونشن دوانەكەوێت.
خولی ئینگلتەرا
لیدز یونایتد – ئارسناڵ 8:30
خولی ئیسپانیا
بەرشلۆنە – ئێلچی 8:30
ئیشبیلیە – ئەتلەتیكۆ مەدرید 11:00
خولی ئیتاڵیا
ئاتالانتا – ڕۆما 5:00
بۆلۆنیا – یوڤانتۆس 8:00
خولی ئەڵمانیا
هێرتابەرلین – بوروسیا دۆرتمۆند 8:30