كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی پێش یارییەكەی ئێلچی

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە یاریزانەكانی ناچاركردووە هەموو توانایەكی خۆیان ‏بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی پێش پشووەكانی سەری ساڵ، ئەو دوو یارییەی ئەنجامی دەدەن بە ‏بردنەوە كۆتایی پێبهێنن.‏

چاڤی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوە كرد، ئەوان هەوڵ دەدەن هەردوو یاریی ‏ئێلچی و ئیشبیلیە بە بردنەوە كۆتایی پێبهینن.‏

وتیشی: “دەمانەوێت كەسایەتی خۆمان پیشان بدەین و زۆر شت ماوە ئەنجامی بدەین”.‏

چاڤی متمانەی بەوە هەیە كە دێمبیلی لە بەرشلۆنە بمێنێتەوە و پێیوایە گرێبەستەكەی ‏درێژدەكاتەوە”.‏

دڵنیاییشی دایە هاندەران كە بەم نزیكانە ئاستی فرانكی دی یۆنگ گۆڕانكاریی بەسەردا ‏دێت، جەختی لەوەشكردەوە شتیگن پارچەیەكی گرنگی تیپەكەیە و دەستبەرداری نابن.‏

بەشێك لە قسەكانی چاڤی

‏- دەمانەوێت كەسایەتی خۆمان پیشانبدەین، زۆر شت ماوە بیكەین و بەرامبەر ئێلچی بۆ ‏سێ خاڵی یارییەكە هەوڵ دەدەین

‏- لەگەڵ دێمبیلی قسەم كردووە و پێشبینییەكان باشن، هەست بە ورەیەكی بەرز و دڵخۆشی ‏دەكات، پێویستی بە گۆڵێكە بۆ ئەوەی دۆخی خراپی خۆی تێپەڕێنێت

‏- من متمانەم بەوە هەیە كە دێمبیلی لە بەرشلۆنە بمێنێتەوە

‏- ئێستا بیرمان لای بردنەوەیە، بەڵام لە گواستنەوەی زستانەدا گرێبەستی نوێ دەكەین

‏- پێویستە شەش خاڵ بەدەستبهێنین پێش سەری ساڵ، یەكەم جار بەرامبەر ئێلچی و ‏دواتریش بەرامبەر ئیشبیلیە

‏- ئێستاش متمانەم بەوە هەیە كە ئێمە لەسەر ڕێگە ڕاستەكەین

‏- بە تایبەت كارم لەسەر فرانكی دی یۆنگ كردووە، پێشموایە شتیگن یەكێكە باشترین ‏گۆڵچییەكانی جیهان

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ شەممە چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

بابەتی دواتر

كۆرۆنا تەنگی بە ڕیاڵ مەدرید هەڵچنیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share