چاڤی کۆپییەکەی خۆی و حەوتی تری داواکردووە

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە داوای لە ئیدارەی خوان لاپۆرتا کردووە لە مێرکاتۆی 2023 چوار یاریزانی لە چوار پێگەی جیاوازدا بۆ دابین بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی “سپۆرت”، چاڤی لە چوار پێگەدا داوای یاریزانی کردووە، تەنانەت لیستی داواکراوانیشی خستووەتە سەر مێزی گفتوگۆکردن، پێکهاتوون لە:

بەرگری (باڵی ڕاست): دیێگۆ دالۆت، تۆماس مونیێ

ناوەندی بەرگری: ڕوبین نیڤیس، مارتن زوبیمێندی

ناوەند (سەنتەر): ئیلکای گۆندوگان، یوری تێلیمانس

سەنتەری بەرگری: ئینیگۆ مارتینێز، خوان فۆیس

لەنێو داواکراواندا، چاڤی پێیوایە گۆندوگان کۆپی ڕاستەقینەی تواناکانی خۆیەتی و بۆ پێکهاتەکەی پێداویستییەکی سەرەکییە، زۆرینەی شارەزایانیش پێیانوایە لەنێو ئەو لیستەدا واژۆکردنی گرێبەستی ئینیگۆ مارتینێز مسۆگەرە.

بابەتی پێشتر

بۆچی هەندێک کەس ناتوانن لە هاوکاریکردنی کەسانی دیکە بوەستن؟

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی لەبارەی ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کانسیلۆ لە بەرشلۆنە نزیکە

گفتوگۆ سەرەتاییەکان بۆ گواستنەوەى کانسیلۆ بۆ بەرشلۆنە گەیشتۆتە قۆناغەکانی کۆتایی. ئیدارەى یانەى بەرشلۆنە لەسەر داواى چاڤی ڕاهێنەر بەدواى…
Total
0
Share