كاتی گەڕانەوەی ئەگوێرۆ و دێمبیلی ڕاگەیەندرا

دوای یارییە نێودەوڵەتییەكان هەردوو یاریزان ئەگوێرۆ و دێمبیلی دەگەڕێنەوە بۆ ڕیزەكانی یانەی بەرشلۆنە.

لە ئێستادا هەردوو یاریزان سێرجیۆ ئەگوێرۆ-ی ئەرجەنتینی و عوسمان دێمبیلی-ی فەرەنسی لەسەر چیمەن ڕاهێنان دەكەن و لەژێر چاودێریی پزیشكیدان.

تیمی پزیشكیی بەرشلۆنە بەنیازە هەفتەی داهاتوو هەنگاو بە هەنگاو هەردوو یاریزانەكە بگەرێنێتەوە بۆ ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكان.

پێشبینی دەكرێت هەردوو یاریزانەكە بانگهێشتی لیستی یاریزانەكان بكرێن بۆ یارییەكەی ڤالێنسیا لە 17ی تشرینی یەكەم.

هەفتەی ڕابردوو، ئانسو فاتی پاش دابرانی بۆ ماوەی 10 مانگ لە یاریكردن، گەڕایەوە پێكهاتەی بەرشلۆنە و دوای وەستانی یارییە نێودەوڵەتییەكانیش، دێمبیلی و ئەگوێرۆ دەگەڕێنەوە.

بابەتی پێشتر

تایبەتمەندیی مووشەكە "سەرووی دەنگ"ـەكەی كۆریای باكوور چییە؟

بابەتی دواتر

نەجلا بودن.. یەكەم ژنە سەرۆك حكومەت لە مێژووی عەرەبدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share