لە تەکیەی کاکەمەندی سەربە قەزای چەمچەماڵ، مێردمنداڵێک بەهۆی خلیسکانی و کەوتنە ناو ئاوی لافاوەوە، خنكا.
ئیبراهیم محەمەد سەرۆکی شارەوانیی تەکیەی کاکەمەند ڕایگەیاندووە، ئەو مێردمنداڵە لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا لەسەر پردی نێوان چەمچەماڵ – تەکیە لە ڕاوکردن بوون و بەهۆی ئەوەی قاچی خلیسکاوە، کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە و خنكاوە.
مێردمنداڵەكە ناوی ڕامیار بەختیارە، خەڵکی تەکیەی کاکەمەندە و تەمەنی 15 ساڵ بووە.
بەیانیی ئەمڕۆ تەرمەكەی لە دووریی سێ کیلۆمەتر لەو شوێنەی کەوتووەتە ئاوەکەوە، دۆزرایەوە.