کۆشکی سپی: ئامادەین بۆ تاوتوێکردنی بابەتە ئەمنییەکان لەگەڵ ڕوسیا

بەرپرسێکی کۆشکی سپی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، ئەمریکا ئامادەیە بۆ تاوتوێکردنی هەر بابەتێکی ئەمنی لەگەڵ ڕوسیا و بەمنزیکانە لەگەڵ ڕوسیا لەسەر پێشنیازەکانی فلادیمێر پوتین پەیوەندییان دەبێت.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە دەڵێت، کۆشکی سپی ئامادەی گفتوگۆیە لەبارەی بابەتە ئەمنی و ستراتیژییەکان لەگەڵ مۆسکۆ، لەگەڵ هاوبەشەکانمان و ئەوروپییەکان لەگفتوگۆداین بۆ پەیوەندیی لەگەڵ ڕوسیا سەبارەت هەنگاوەکانی داهاتوو.

ڕوسیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ڕوسیا ئامادەیە بۆ ناردنی دانوستانکار لەهەر ساتێکدا بەمەبەستی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بۆ دڵنیایی سەبارەت بە لایەنی ئەمنی.

هەروەها جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، هیچ دانوستانێک سەبارەت بە گرەنتیی ئەمنیی وڵاتانی ئەوروپا بەبێ هاوبەشە ئەوروپییەکانمان لەگەڵ ڕوسیا ئەنجام نادەین.

وتیشی، “سازش لەسەر هیچ بنەمایەکی سەرەکیی ئەمنیی ئەوروپا ناکەین، هەموو وڵاتێکیش مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆی و سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی هەیە بەبێ هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی”.

هەریەکە لە ئەمریکا و ئۆکرانیا باس لەوەدەکەن کە ڕوسیا زیاتر لە 90 هەزار سەربازی لە سنوورەکانی ئۆکرانیا کۆکردووەتەوە بەمەبەستی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا.

بابەتی پێشتر

پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ ڕوودانی لافاو دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

چەمچەماڵ.. مێردمنداڵێک كەوتە ئاوی لافاوەوە و خنكا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share