سێ كەس لەسەر راوی نایاسایی دەستگیرکران

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، سێ هاوڵاتییان لەسەر راوی ماسی لە قەزای دوکان دەستگیرکردووە.

دەستگیركردنەكە ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بووە و كەمێك لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای وەرگرتنی زانیاری، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسى دارستان و ژینگەى دوکان دەرچوون بۆ سەر دەریاچەی دوکان بە مەبەستی پاراستنی سامانی ماسی و دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران.

راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، “لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتییان دەستگیرکرد کە سەرقاڵی راوکردن و چاکكردنی تۆڕ بوون، دەستیشگیرا بەسەر سێ تۆڕ و یەك ماتۆڕسکیلدا و پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی”.

لە وەرزی بەهاردا راوكردنی ماسی لە رووبار و دەریاچە و بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان قەدەغەدەكرێت و هۆكارەكەی زاوزێكردنی ماسییەكانە لەو وەرزەدا، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین كەس بە تۆمەتی راوی نایاسایی دەستگیركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی یەك هەفتە مۆڵەت دەداتە فەرمانگەكان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەكانی سلێمانی یەك هەفتە مۆڵەت دیاریدەكات بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان.…
Total
0
Share