دەرمانخانەیەک و کۆگایەکی دەرمان لە هەولێر داخران

بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی نایاسایی و قەدەغەکراو، دەرمانخانایەک و کۆگایەکی دەرمان لە شاری هەولێر داخران.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنین و بەسەرکردنەوەکانی تیمی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA)وە بە ھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی ھەولێر دەرمانخانەیەک و کۆگایەکی دەرمان لە شاری ھەولێر داخران.

لەبارەی هۆکاری داخستنەکەوە وەزارەتەکە دەڵێت، ئەو شوێنانە دەرمانی نایاسایی و قەدەغەکراویان فرۆشتووە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵ لەپێناو کوردستان و دۆزە ڕەواکانیدا بێ پاراستنی زمانی ‏دایک، بێئەنجام دەبێت

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک-دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، زمانی ئێمە، شوناسی ئێمەیە و دەبێت بیپارێزین و ئەرکی…
Total
0
Share