ئیڵەن مەسك دەیەوێت پارچەی كۆمپیوتەری بخاتە مێشكی مرۆڤەوە

ئیڵەن مەسك سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای “تێسلا” و خاوەنی كۆمپانیای نیورالینك ئاشكرایكرد، پارچەی كۆمپیوتەریی بچووكیان دروستكردووە و دەیخەینە مێشكی مرۆڤەوە.

مەسك پێشبینیكرد كۆمپانیاكەی ساڵی 2022 دەست بە تاقیكردنەوەی ئەو پارچە زیرەكانە بكات و بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ڕاگەیاندووە، ئەو پارچانە ئەپی پزیشكی لەخۆدەگرن و ئامانج لە دروستكردنیان چارەسەركردنی چەندین جۆری نەخۆشییە، وەك پێكانی سەختی دڕكەپەتك و هەژانی دەمارەكان.

كۆمپانیای نیورالینك تایبەتە بە توێژینەوەی تەكنەلۆجی و دەیەوێت ئامێر و ئامرازی نوێ پەرەپێبدات بۆ خزمەتكردنی مرۆڤ و خاوەنەكەی دەڵێت، ئەو پارچە كۆمپیوتەرییە هیچ زیانێك بە مرۆڤ ناگەیەنێت و كاریگەریی لاوەكی نییە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا كۆمپانیای نیورالینك ڕایگەیاند، پارچەیەكی لەو جۆرە كە قەبارەكەی هێندەی دراوێكی كانزایی بووە لە مێشكی بەرازێكدا چاندووە و مێشكی وەڵامدانەوەی بۆی هەبووە، لە داهاتووشدا هەوڵدەدات تاقیكردنەوەی هاوشێوە لەسەر مرۆڤ بكات.

بابەتی پێشتر

وه‌زاره‌تى كاره‌با: 80%ی كێشه‌ى هاوڵاتییانمان چاره‌سه‌ركردووه‌

بابەتی دواتر

ئۆبامیانگ ئارمی کاپتنی لێسەندرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share