وه‌زاره‌تى كاره‌با: 80%ی كێشه‌ى هاوڵاتییانمان چاره‌سه‌ركردووه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌باى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می خزمه‌تگوزاریی سكاڵای ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌، 80%ی كێشه‌ی هاوڵاتییان چاره‌سه‌ركراون.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “له‌ ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا، كه‌ سیستمی خزمه‌تگوزاریی سكاڵای ئه‌لیكترۆنی له‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌باوه‌ به‌كارخراوه‌، نزیكه‌ی 300 سكاڵا له‌ڕێگه‌ی سیستمی ئۆنلاین و ته‌له‌فۆنه‌وه‌ به‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با گه‌یشتوون‌”.

باسی له‌وه‌شكردووه‌‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دڵنیایی جۆری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌دواداچون و چاودێری، به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ، كێشه‌ی 80%ی هاوڵاتییان له‌ سكاڵا و داواكاری و ڕه‌خنه‌یان چاره‌سه‌ركردووه‌ و ئه‌وانه‌ی دیكه‌شیان بۆ به‌دواداچوونی زیاتر بۆ شوێنی په‌یوه‌ندیدار نێردراون.”

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌بادا هاتووه‌، زۆربه‌ی سكاڵا و داواكاریی هاوڵاتییان بریتیبوون له‌ (كێشه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك، كێشه‌ی نه‌گه‌یشتنی پسووڵه‌ی كرێی كاره‌با، گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌ گه‌ڕه‌كه‌ نوێیه‌كان، سكاڵای فه‌رمانبه‌ران، ڕۆتین، سه‌رپێچی).

دەشڵێت، هاوبه‌شانی كاره‌با ده‌توانن سكاڵا و داواكارییه‌كانیان به‌ سیستمی خزمه‌تگوزاریی سكاڵای ئه‌لیكترۆنی بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با بنێرن، یان به‌ ناردنی په‌یامێك بۆ په‌یجی وه‌زاره‌ت زانیاریی زیاتر به‌ده‌ستبهێنن”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هەولێر: ڕێگەنادەین ھیچ کادرێکی یەکێتی کۆسپ و بەربەستی بۆدروستبکرێت

بابەتی دواتر

ئیڵەن مەسك دەیەوێت پارچەی كۆمپیوتەری بخاتە مێشكی مرۆڤەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دهۆك هیچ كێشەیەك لە وەرگرتندا نەبووە
وەزیری خوێندنی باڵا: ئەمساڵ ڕەنگە بتوانین بە پینە و پەڕۆ چارەسەری بكەین، بەڵام

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دڵنیایی دەداتە ئەو دەرچووانەی 99یان هێناوە لە پزیشكیی گشتی وەرنەگیراون، دەڵێت، كێشەكەیان…
Total
1
Share