ئۆبامیانگ ئارمی کاپتنی لێسەندرایەوە

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەفەرمیی پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگی گابۆنی لە پێگەی کاپتنی یانەکە دوورخستەوە، هۆکارەکەشیان بۆ پابەندنەبوون بە ڕێسا ناوخۆییەکان گەڕاندووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمیی یانەی ئارسیناڵ، ئۆبامیانگ دوای وەرگرتنی پشووی تایبەت بە خۆی، نەیتوانیوە لە کات و وادەی دیاریکراودا بگەڕێتەوە و لادانێکی ئاشکرای لە ڕێسا ناوخۆییە کارپێکراوەکانی یانەکەیدا کردووە، بەو هۆیەشەوە لەئێستاوە تاوەکو کۆتایی وەرز ئارمی کاپتنی یانەی لێوەردەگیرێتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، “دوای ئەوەی لەم هەفتەیەدا ڕێسا ناوخۆییەکانی شکاند، پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ چیتر کاپتنی یانەکەمان نییە، هەروەها بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چوارشەممەی داهاتوو بەرامبەر وێستهام بانگهێشتناکرێت، بۆیە چاوەڕێدەکەین سەرجەم یاریزانان، بەتایبەت کاپتن و ڕابەری پێکهاتەکەمان، کار بەو پێوەر و یاسایانە بکەن کە پێشتر دامانڕشتوون و سەرجەمیان لەسەری ڕازیبوون، هەموو سەرنجێکیش دەخەینەسەر یاریی داهاتوومان”.

ئۆبامیانگ بەهەمان هۆکار لە ڕووبەڕووبوونەوەی ساوزامپتن دوورخرایەوە، بەوپێیەی هەینی ڕابردوو نەیتوانیبوو بگەڕێتەوە  و بەشداریی یەکەی ڕاهێنانەکان بکات، بڕیاریشە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەسەر ڕاسپاردەی مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەر، کاپتنێکی دیکە دەستنیشانبکەن.

بابەتی پێشتر

ئیڵەن مەسك دەیەوێت پارچەی كۆمپیوتەری بخاتە مێشكی مرۆڤەوە

بابەتی دواتر

کۆمپیوتەرێکی تایبەت براوەی چامپیۆنزلیگ دەستنیشاندەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share