نزیكەی 100%ی ئەو هێزانەی ڕوسیا كە كۆكرابوونەوە چوونەتە ناو ئۆكرانیاوە

لەگەڵ بەردەوامیی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکان لەناو ئۆکرانیا لە هەفتەی دووەمی شەڕەکەدا، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند هەڵسەنگاندنەکانیان دەریدەخەن نزیکەی 100%ی ئەو هێزەی روسیا لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا کۆیکردبوونەوە چوونەتە ناو خاکی ئۆکرانیاوە.

پێنتاگۆن ڕوونیکردووەتەوە، لەگەڵ چڕبوونەوەی هێزەکانی ڕوسیا لە ئۆکرانیا و هێرش و بۆردومانە بەردەوامەکانی بۆسەر ئەو وڵاتە، مۆسکۆ هەوڵی هێنانی هێزی بیانی دەدات بۆ شەڕکردن دژی ئۆکرانییەکان وەک هێزی سوریا.

جۆن کێربی وتەبێژی پێنتاگۆن ئاشکرایکردووە، لەم ڕۆژانەی دواییدا هێزەکانی ڕوسیا هیچ بەرەوپێشچوونێکیان نەبووە جەگە لەو ناوچانەی لە باشووری وڵاتەکە کۆنترۆڵیان کردووە.

باسی لەوەکردووە، ڤلادیمێر پوتین سەرجەم ئەو هێزانەی لە سنووری ئۆکرانیا ئامادەی کردبوون 100%ی ناردووەتە خاکی ئۆکرانیاوە کە نزیکەی 150 هەزار سەربازن.

ئاماژەی بۆئەوەشکرد، هێزەکانی ڕوسیا هاوڵاتیانی سڤیل، شوێنی نیشتەجێبوون و باڵەخانەی هاوڵاتییان دەکاتە ئامانج.

جارێکی دیکە جەختیکردەوە، ئێستا واشنتن نایەوێت بچێتە بەرەی رووبەڕووبوونەوە و شەڕ لە دژی ڕوسیا بەشێوەی ڕاستەوخۆ.

سەبارەت شاری ئۆدێسا کێربی وتی، ڕوسیا دەیەوێت کۆنترۆڵی ئەو شارە بکات بۆئەمەش هێرشی وشکانی و ئاوی ئەنجامدەدات.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر: کوژرانی گەنجەکەی دوو ڕۆژ پێشتر بەهۆی دەستدرێژیی بووە بۆسەر کچێک

بابەتی دواتر

ڕۆیتەرز: ئەمریکا دەیەوێت سزاکانی سەر ڕوسیا کەرتی نەوتیش بگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share