وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم لەگەڵ بازرگانانی سنووری ئیدارەی گەرمیان كۆبووەوە و ڕایگەیاند، بۆ بووژاندنەوەی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی بازرگانان دەکەن.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌ته‌كه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم لەگەڵ بازرگانانی سنووری ئیدارەی گەرمیان كۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا وه‌زیری دارایی باسی لە گرنگیی ڕۆڵی بازرگان كرد لە بوژاندنەوەی ئابوریی هەرێمی كوردستان بەگشتی و سنووری ئیدارەی گەرمیان بەتایبەت.
هه‌ر به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، بازرگانانی سنووری ئیدارەی گەرمیان چەندین داواكارییان لە وەزارەتەکە هەبوو، بۆئەوەی بتوانن بە شێوەیەكی ئابورییانە خزمەت بكەن و جوڵەی بازرگانی لە ناوچەكە پەرەپێبدەن.
ئاوات جەناب نوری، جەختى له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، بەڵێنی ئەوە بە بازرگانان دەدات کە ئەوەی لە چێوەی یاسا و ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوریی بێت، “درێخی ناكەن بۆ كارئاسانیكردنی بازرگانان و بە هەموو شێوەیەك بۆ بوژاندنەوەی هەرێمی كوردستان پاڵپشتیی بازرگانانن”.