دووەمین دانیشتنی دادگاییکردنی تۆمەتباری کوشتنی دوو مامۆستاکەی زانکۆ دواخرا

بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە دووەمین دانیشتنی دادگا لەبارەی دۆسیەی کوشتنی دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەبچێت، بەڵام جارێکی دیکە دادگا بڕیاری دواخستنی دانیشتنەکەی دا.

برزۆ سەعید پارێزەری کەسوکاری قوربانییەکان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ ئەوەی وتەی کەسوکاری قوربانییەکان و شاهیدەکان وەرگیرا، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا و کاتی دانیشتنی داهاتووشمان پێنەوتراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، دانیشتنی ئەمڕۆ هەنگاوی باش چووە پێشەوە، بەڵام هۆکاری دواخستنەکەی بۆ داوای پارێزەری تۆمەتبارەکە دەگەڕێتەوە کە لە دادگای پێداچوونەوە داوای پێداچوونەوەی دۆسیەکەی کردووە و دۆسیەکە رەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەولێر کراوە، بۆئەوەی رای دادگای پێداچوونەوە لەسەر دۆسیەکە بخەنەڕوو.

جەختیکردەوە، تاوەکو ئەو دۆسیەیە لە دادگای پێداچوونەوە دەگەڕێتەوە دادگاییکردنەکە بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە.

پارێزەرەکە دەڵێت، “تۆمەتبار لەناو دادگادا هەڕەشەی لە کەسوکاری قوربانییەکان کردووە وەک چۆن پێشتر هەڕەشەی لە قوربانییەکان کرد کە دەیانکوژێت، ئەمڕۆش بە هەمانشێوە هەڕەشەی کوشتنی لە کەسوکاری قوربانییەکان کرد”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی دادوەری: لە هەر کاتژمێرێکدا شەش هاوسەر جیادەبنەوە

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. گەسی بامبۆ داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی گەسی بامبۆ-ی لە شەقامی سالم…
Total
0
Share